شنۆ مێهرپه‌روه‌ر / له هه‌موو دنیادا ژنان به‌رپرسایه‌تی به‌ردبارانكرانی ، لێدان و ئازار وئه‌زییه‌ت ،
هه‌ڵسووكه‌وتی خراپ و بێ‌حورمه‌تی ، ده‌ستدرێژی‌كردنه سه‌ر، كه‌ڵكی خراپ لێ وه‌رگرتنی جه‌سته‌یی ، سووتاندن , تێزاب رشتن به سه‌ریدا ، كه‌م ئه‌ندام بوونی و وه‌ك هاوسه‌ر له باری ده‌روونییه‌وه وێران بوونی له ئه‌ستۆ ده‌گرن . ئێمه قه‌بووڵمان كردووه كه ئه‌مانه هه‌ر هه‌مووی مه‌سه‌له‌ی ژنانن .
كاتێك كه ئه‌م یاسایانه پیاوانه‌ن و قین له دڵانه له سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی تووند وتیژی دژی ژنان پێداگری ده‌كه‌ن ، بۆ چی ژنان ئه‌م ئه‌ركه ده‌خه‌نه سه‌رشانی خۆیان ؟
بۆ چی ئێمه ئه‌و هه‌موو دڕنده‌یی، بێ‌به‌زه‌یی و خوێنمژییه به مه‌سه‌له و بابه‌تی ژنانه ده‌زانین و وه‌ك بڵێی پیاوان هیچ رۆڵ و به‌رپرسایه‌تییه‌كیان له ئه‌ستۆ نییه؟
بۆ چی ئێمه وا بیر ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌وه ئه‌ركی سه‌ر شانی ئێمه‌یه چاڵاك بین و هه‌وڵ بده‌ین ئه‌و دنیایه‌ی كه له سه‌رپه‌ره‌پێدان، چاوپۆشی كردن، ره‌وایی دان و ته‌نانه‌ت به یاسایی كردنی كوشتن، كه‌ڵكی خراپ وه‌رگرتن و له نێو بردنی ژنان پێداده‌گرێته‌وه، بگۆڕین ؟
بۆ چی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ته‌نیا پێوه‌ندی به ژنانه‌وه هه‌بێ ؟
پیاوان رۆڵی سه‌ره‌كیان له به‌ردبارانكردن (سنگسار)، كوشتنی ژنان له ژێر ناوی پاراستنی نامووس، تووندوتیژی و ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر هاوسه‌ر، هاوسه‌ری پێشوو یان هاوبه‌شی ژیان و كچان و خوشكانی خۆیان هه‌یه.
له دیسامبری ساڵی 2006 ی زاینی نۆ ژن له ئێران‌دا ، چاوه‌ڕێی به‌ردبارنكردن به تاونی زینای محصنه (ئه‌و ژنه‌ی كه مێردی هه‌یه و له گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه ده‌ست تێكه‌ڵی هه‌یه ). به‌ڵام ته‌نیا دوو پیاو به تاوانی هاوشێوه به‌ند كرابوون. له حاڵێكدا ئه‌مه تاوانێكه كه به هۆی ژن و پیاوه‌وه هاوبه‌ش روویداوه، بۆ ده‌بێ ئه‌م جیاوازییه هه‌بێت؟ ئه‌وه ده‌زانین كه ژنێك ده‌توانرێ مه‌حكووم بكرێ به كاری ناشه‌رعیی (زینا) و حوكمه‌كه‌ش له سه‌ری به‌ڕێوه بچێ ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر روونیش بێ كه ئه‌م پێوه‌ندییه جنسییه‌یشی پێخۆش نه‌بوه، كاتێك تووشی هیچ ڵادان و هه‌ڵه‌یه‌ك نه‌بووه، به‌ڵكوو ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ری، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له هه‌موو وڵاتاندا بۆ ئه‌م تاوانه زۆر به كه‌می پیاوان به تاوانبار ده‌زانرێن و دادگایی ده‌كرێن ته‌نانه‌ت له‌و كاته‌شدا ژن لێپرسینه‌وه‌ی له گه‌ڵ ده‌كرێ و به هاوبه‌شی تاوان ده‌زانرێ . كه‌وابوو ژن به تاوانبار ده‌ناسرێ و به كه‌سێكیش كه كاری ناشه‌رعی كردووه له كاتێكدا ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ری، له باری جه‌سته‌ییه‌وه زوڵمی لێكراوه و له باری ده‌روونیشه‌وه زیانی وێكه‌وتووه. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌ش تۆمه‌تی تاوان خراوه‌ته پاڵی و ده‌بێ له گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی به‌ردباران كردن (سه‌نگسار) ده‌ست و په‌نجه نه‌رم بكات .
دارێژه‌رانی ئه‌م یاسایانه كێن كه به تاوانێك ژنان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه هیچكات تاوانییان نه‌كردووه ، و به به‌ردبارنكردن مه‌حكوومیان ده‌كه‌ن ؟
ئه‌م یاسادانه‌رانه پیاوانێكن كه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له پێگه‌ی خۆیان یاسایه‌ك داده‌رێژن كه بۆ خۆی تاوانه دژی مرۆڤایه‌تی، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی كه پیاوان خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتن ، قسه‌ی ئه‌وان قسه‌ی یاسایه, مافی ژنان پێشێل ده‌كرێ. له حاڵێكدا ده‌بێ خۆیان به هۆی نه‌بوونی هه‌ستی مرۆڤدۆستانه و كاره جیاوازی دانانه‌كانیان به ناوی یاسا دادگایی بكرێن و سزا بدرێن.
چ كه‌سێك ده‌نگ به ره‌وایی كرده‌وه‌ی ئه‌و پیاوانه ده‌دا كه ژن و خوشكه‌كانی خۆیان ده‌كوژن، به بیانووی ئه‌وه‌ی كه ناموسیان له‌كه‌دار بووه ؟
ئه‌مه دابونه‌ریتێك نییه كه ژنان دایاننابێ و ته‌ئییدی بكه‌ن و ئه‌وه ژنانیش نین كه به‌ڕێوه‌به‌ری یاسایه‌ك بن مه‌رگ بۆ خۆیان به‌ڕه‌وا بزانن. ئابڕووی بنه‌ماڵه بیری پیاوانه‌یه و به هۆی پیاوانێكه‌وه كه له سه‌رووی حكوومه‌تن و پاڵیان به یاساوه داوه، بره‌وی په‌یداكردوه و ئه‌گه‌ر له شوێنێكدا ژنێك به ناوی بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه بكوژرێ، ئه‌وه پیاوه‌كانن كه ده‌بێ لێپرسینه‌وه‌یان له گه‌ڵ بكرێ. یاسای به‌ردبارنكردن ، كوشتن بۆ پاراستنی شه‌ره‌ف و ئابڕوو، كه‌میی جه‌هیزیه ( ئه‌و بڕه كه‌لوپه‌له‌ی كه بووك له مالی باوكییه‌وه له گه‌ڵ خۆی ده‌یبا بۆ ماڵی زاوا ) و هه‌ر كه‌م و كۆڕییه‌كی دیكه كه وه به‌رچاوی بنه‌ماڵه‌ی زاوا بكه‌وێت ، یاسایه‌ك نییه كه له هه‌ر وڵاتێكدا داڕێژرابێ، كه زۆر به ئاسانی ئه‌و ئیزنه به پیاو بدا كۆتایی به ژیانی مرۆڤێك ( ژنێك ) بێنێ .
وڵاتی واش هه‌یه كه ژنان له بواری ده‌روونی و پاراستنی جه‌سته‌ییه‌وه له هه‌ر كاتێكدا ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه یاسا پیاوساڵارانه‌كان مافی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ر جۆره كه‌ڵك وه‌رگرتنێك له جه‌سته‌ی ژنی به پیاوان داوه. یاسای وڵاتانی رۆژئاوایی به شێوه‌یه‌ك دارێژراون كه ئه‌و پیاوانه‌ی له توند و تیژی جه‌سته‌یی دژی ژنان كه‌ڵك وه‌رده‌گرن له پێگه‌یه‌كی باشتردا ده‌بن. ئه‌گه‌ر ژنێك نه‌توانێ ئاسه‌واری لێدان له سه‌ر جه‌سته‌ی خۆی نیشان بدا ، نه‌توانێ به‌رگری جه‌سته‌یی له خۆی نیشان بدا و نه‌توانێ هات و هاوار بكا و به شێوه‌یه‌ك بیسه‌لمێنێ كه له‌و ده‌ستدرێژییه‌وه زیانی پێی گه‌یشتووه شانسێكی زۆر كه‌می هه‌یه كه به بێ تاوان بناسێندرێ. بۆ نموونه زۆر كه‌م تاوانبار بوون، ده‌توانرێ پیاوی ده‌ستدرێژیكه‌ر له تاوان بێ‌به‌ری ده‌كا. ئه‌گه‌ر شاهید دانی پزیشك وه‌ك هێرش كردن ، شاهیدی عه‌ینی یان به‌ڵگه‌یه‌ك له ده‌ستدا نه‌بێ كه نیشانی بدا ئه‌م كاره به بێ ره‌زامه‌ندیی ژنه‌كه به‌ڕێوه چوه، تا راده‌یه‌ك ئازادی پیاو دابین ده‌كات . ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك كاتیش‌دا كچه گه‌نجه‌كان له یاسادا وه‌ك كه‌سێكی ئاره‌زوو باز و شه‌هوانی ده‌ناسرێن، و به هۆی جووڵه و هه‌ڵسووڕانیان ده‌بێته بیانووییه‌ك بۆ پیاوی ده‌ستدرێژیكه‌ر كه خۆی له به‌رپرسایه‌تییه‌كان بدزێته‌وه.
له هه‌ندێك كات له وڵاتانی رۆژئاوادا ، پیاوێك كه ژنه‌كه‌ی خۆی ده‌كوژێ ، تاوانبار نابێ به قه‌تڵی ئانقه‌ست ( عه‌مد ) و ته‌نیا به قه‌تڵی نائانقه‌ست دادگایی ده‌كرێ . بۆچی ده‌بێ وابێ ؟؟
له به‌ر ئه‌وه‌ی كه ژنه‌كه ئه‌وی ته‌حریك كردووه، زۆر بیانووگر بوه، یان به شێوه‌یه‌ك خۆی له كوشتنی خۆیدا هانده‌ر بوه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژنێك له به‌ر پاراستن و به‌رگریكردن له گیانی خۆی تۆمه‌تبار بكرێ به كوشتنی مێرده‌كه‌ی ، زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌توانێ له دژی كوشتنی به ئانقه‌ست پارێزگاری له خۆی بكا . ته‌نانه‌ت له به‌رگریكردن له خودی ژنه‌كه ئه‌گه‌ر به كوشتنی نائانقه‌ست تاوانبار نه‌كرێ ، ته‌نیا كه‌مێك تاونه‌كه كه‌م ده‌بێته‌وه و به كوشتنی نائانقه‌ست تۆمه‌تبار ده‌كرێ .
جیاوازیی نیوان ژن و پیاوێك كه به كوشتنی نائانقه‌ست مه‌حكوومن زۆر زۆره. بۆ ساڵانێكی دوور و درێژ ژن ده‌كه‌وێته به‌ر ئازار و لێدان، شاهیدی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری منداڵه‌كانی ده‌بێ ، یان رووبه‌رووی ئازاری حه‌یوانی ماڵه‌وه‌ی خۆی ده‌بێ. به‌ڵام ئه‌م مه‌سه‌له‌یه سه‌باره‌ت به پیاوێك كه ژنه‌كه‌ی خۆی كوشتووه، وه‌ڕاست ناگه‌ڕێ .
یاساكانی كوشتنی به ئانقه‌ست، كوشتنی نائانقه‌ست، هانده‌ر و ئاره‌زووباز (شه‌وت انگیز)، و له خۆ به‌رگریكردن به درێژایی مێژوو ، به هۆی دادوه‌رگه‌لێكه‌وه دارێژراوه كه هه‌ر هه‌موویان پیاو بوون. ته‌نیا له سه‌ده‌ی بیسته‌مدایه كه ژنانی رۆژئاوا به‌ره‌به‌ره ده‌چنه ده‌زگای قه‌زایی و مافی پارێزه‌ریی و پاشانیش پۆستی دادوه‌ریی و به‌رێوه‌به‌ری باڵا وه‌ده‌ست ده‌هێنن .
به درێژایی سه‌دان ساڵ ژنان له دادگاكان‌دا موحاكمه ده‌كران به بێ ئه‌وه‌ی كه ته‌نیا ژنێك له دادگا به‌شدار بێ.له دادوه‌ره‌وه بگره هه‌تا هه‌یئه‌تی مونسیفه و پارێزه‌ر و دانیشتوانی هه‌میشه‌یی به‌شدار بووی دادگا و هه‌ر كه‌سێكی دیكه‌ی كه له دادگادا به‌شدار ده‌بوو ، هه‌ر هه‌موویان پیاو بوون . ژنان له ڵایه‌ن پیاوانه‌وه مه‌حكووم ده‌بوون ، ده‌بران بۆ پای سێداره هه‌ڵده‌واسران و هه‌ر له ڵایه‌ن پیاوانه‌وه ملیان لێ ده‌كرایه‌وه و به هۆی پیاوانه‌وه له سه‌ر كورسی كاره‌بایی گیانیان لێده‌ستێندرا.
به سه‌دان ساڵه ژنان خه‌بات ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه به به‌شێك له مرۆڤایه‌تی بژمێردرێن و وه‌ك مرۆڤ مافیان هه‌بێ و وه‌ك ژن مافی وه‌ك یه‌ك و یه‌كسان و رێزی به‌رامبه‌ریان هه‌بێ. ئه‌مه هه‌وڵێكی جیهانییه كه ده‌بێ هه‌ر پیاوێكی ئازادیخواز تێیدا به‌شدار بێ . هێندێك جار ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا به‌شدارییان كردووه , به‌ڵام ئه‌و راسیته‌ی كه ژنان هێشتا له نابه‌رابه‌ری ئازار ده‌بینن و له به‌رامبه‌ر یاسادا مافی یه‌كسان و وه‌ك یه‌كیان نیه ، سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م له پیاوان ئه‌م به‌رپرسایه‌تییان قه‌بووڵكردووه و ده‌بێ ژماره‌یه‌كی زۆر زیاتر له‌م پرسه‌دا به‌شداری بكه‌ن .
هیچ وڵاتێك ، هیچ كلتوور و شارستانیه‌ت و كۆمه‌ڵگایه‌ك ناتوانێ به بێ به‌شداری ژنان و بێبه‌شكردن له مافی وه‌ك یه‌ك و یه‌كسان، به شێوه‌ی دادپه‌روه‌رانه به‌ڕێوه بچێ .ته‌واوی پیاوان ده‌بێ به‌رپرسایه‌تییه‌كانی خۆیان دیاری بكه‌ن، كاتێك له دنیایه‌كدا ده‌ژین كه ژنان له به‌رانبه‌ر یاسادا خاوه‌نی مافی یه‌كسان نیه و نادادپه‌روه‌رانه ده‌كه‌ونه به‌ر توند‌و تیژی و به ناوی یاساوه مه‌حكووم به مه‌رگێكی نا دادوه‌رانه ده‌كرێن .
تا ئه‌و كاته‌ی كه به هۆی ئه‌و سیسته‌مه قه‌زایی و دادوه‌رییه‌ی كه به ده‌ستی پیاوانه پێكهاتوه، ژنێك مه‌ترسیی مردن و له نێوچوونی له سه‌ر بێ ، سه‌نگسار و به‌ردبارن بكرێ ئه‌وه پیاوانن كه به‌رپرسیارن . ئێمه وه‌ك ژن به‌رپرسایه‌تی خۆمان به جیددی وه‌رده‌گرین و هه‌وڵ بۆ روونكردنه‌وه‌ی بیر‌و ڕاكان ده‌ده‌ین و بۆ له نێو بردنی زوڵم و سته‌م و هه‌ڵاواردن دژی ژنان هه‌نگاوهه‌ڵده‌گرین ، و ئێمه‌ش ده‌بێ هه‌ر به‌و راده‌ییه داوا له پیاوان بكه‌ین كه به‌رپرسایه‌تیی خۆیان به جیددی وه‌رگرن و ئه‌وانیش ده‌بێ هه‌ر ئه‌وه بكه‌نه پێوانه‌ی كاری خۆیان. ئه‌مه‌ش ئه‌ركی پیاوانه له‌و پێوه‌ندییه‌ی كه له گه‌ڵ ژنان هه‌یانه له دژیان توندوتیژی به كار نه‌هێنن، كه‌ڵكی خراپ له جه‌سته‌یان وه‌رنه‌گرن و زوڵمیان لێنه‌كه‌ن.
ئه‌وه ئه‌ركی پیاوانه ئه‌و یاسایانه‌ی كه بۆته هۆی له‌به‌رچاونه‌گرتنی ژن وه‌ك مرۆڤێكی كامڵ و ته‌واو، له نێو به‌رن. ئه‌وه ئه‌ركی پیاوانه كه هه‌وڵی گۆڕینی ئه‌و سیسته‌مه دادوه‌ریی و قه‌زاییه بده‌ن كه به ناوی پارێزگاری له یاسا پێداگری له سه‌ر كوشتنی ژنان ده‌كا. ئه‌وه ئه‌ركی پیاوانه كه پێش به به‌ڕێوه چوونی ئه‌و حوكمه زاڵمانه‌یه بگرن كه ده‌بێته هۆی كوشتنی ژنان . كاتێك كه یاساكان كۆتاییه‌كه‌ی مه‌رگ و كوشتنی ژنانه , خه‌ڵكی به‌رپرس ، به ژن و پیاو ده‌زانن كه ده‌بێ ئه‌م یاسایه كۆتایی پێ بێ .